Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 18:27

عێراق ئامادەیی هاوكاری لە دۆزینەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران دەربڕیوە

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە دامودەزگا تایبەتەكان كردووە هاوكاری پێشكەش بە تیمەكانی ئێران بكەن لە پڕۆسەی دۆزینەوەی سەرۆك كۆماری ئێران دوای كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی لە سنووری پارێزگای تەورێز.

باسم عەوادی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ و مانگی سووری عێراقی و سەرجەم لایەنە تایبەتەكان كردووە هاوكاری دامودەزگاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن لە پڕۆسەی دۆزینەوەی هێلیكۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران كە لە باكوری ئێران كەوتبووە خوارەوە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم ئەو هێلیكۆپتەرەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی دەگواستەوە، بەهۆی خراپی كەشوهەوا و تەموموژ كەوتبووە خوارەوە.

لەنێو هێلیكۆپتەرەكەدا هەریەك لە حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە، ئایەتوڵا ئەلهاشم پێشنوێژی پارێزگای تەورێز و مالیک رەحمەتی پارێزگاری تەورێز، یاوەری سەرۆك كۆماری ئێران بوون.

پێش فڕینی هێلیكۆپتەرەكە، ئیبراهیم رەئیسی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی بەنداوی قزقەلاسی لەسەر رووباری ئاراس لە پارێزگای تەورێز كردبوو.

دوای بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمەكە، سەرۆك كۆماری ئێران و یاوەرانی بە هێلیكۆتەرەكە گواسترابوونەوە، بەڵام لە رێگادا و لەسەر دارستانی فراوانی چڕ، بەهۆی خراپی كەشوهەوا و تەمومژ كەوتبووە خوارەوە و تا ئێستاش چارەنووسی سەرجەم سەرنشینانی بە نادیاری ماوەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.