Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 17:56

ئه‌مساڵ 39 كه‌س له‌ عێراق تووشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوونی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ سیی و نۆ كه‌سی دیكه‌ش له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوونه‌. 

سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌ت ده‌شڵێت، به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوون ئه‌مساڵ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 12 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ پارێزگای زیقاڕ، شه‌ش حاڵه‌ت له‌ نه‌ینه‌وا، پێنج حاڵه‌ت له‌ واست و چوار حاله‌ت له‌ به‌غدا و چوار حاڵه‌تیش له‌ كه‌رخ تۆماركراون.

 به‌ قسه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی تای خوێنبه‌ربوون تۆمار نه‌كراوه‌. 
 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.