Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 17:22

رۆژی شه‌ممه‌ پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

کوردستان TV
100%


نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆدەبێتەوە .

نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی شەممە 18ی5ی2024،بڵاوکردەوە و كه‌ رایگەیاندووه‌، له‌م ڕۆژه‌دا پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ کۆدەبێتەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا  خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ 7 ی1ی2025، تا بتوانێ سەرپەرشتی  پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.