Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:49

ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی کینیادا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 277 کەس

کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی لافاو کە بەهۆی بارانی بەلێزمە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە تا ئێستا بەردەوامە دروست بووە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ 277 کەس.

گوتەبێژی حکوومەتی وڵاتەکە، ئیسحاق مواورا ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەو لافاوانە بڵاوکردەوە کە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

مواورا باسی لەوە کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەو لافاوانەدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 277 کەس و، نالەباری کەشوهەوا کاریگەری لەسەر نزیکەی 411 هەزار کەس دروست کردووە و، 56 هەزار خێزانیش ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن.

هەروەها مواورا باسی لەوە کرد کە لە سەرانسەری وڵاتدا 62 ناوەندی تەندروستیی زیانیان بەرکەوتووە و، پەتا سەریهەڵداوە و 53 توشبوونی کۆلێرا دەستنیشان کراوە.

هاوکات لافاو زیانی بە نۆ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی گەیاندووە و، چوار هەزار ئاژەڵیش لەناوچوون.

بارانی بەلێزمە کە وڵاتانی وەک کینیا، تەنزانیا، سۆماڵ، بوروندی و کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی گرتووەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.