له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كە به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیرا بۆ دابینکردنی ئامێری تیشکی لەرەلەری موگناتیسی MRI بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه ئه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌ش لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتینه لەسەر هاووڵاتییان و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ دەڤەری شەقڵاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.