ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لە شارەدێی كۆكس لە سنووری شارۆچكەی كفری كەوتەوە و بەهۆیەوە شەش كەس بریندار بوون.
رووداوكە پێكدادان بوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی پیكئاب و مازدا لەسەر رێگەی شارەدێی كۆكس.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەنجامی رووداوكەدا شەش كەسی سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە شارۆچكەی كەلار كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.