Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:38

لە هەولێر 118 شەقامی نوێ دروست دەكرێت

کوردستان TV
100%

لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار لەسەر دروستكردنی 118 شەقامی نوێ لە ناوچەی پەرەپێدان لە نزیك گوندی پیڕەش لە شاری هەولێر دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی شوێنی پڕۆژەكەیان كرد و لە سەردانەكەیاندا جەختیان لەسەر ڕێپێدانی دروستكردنی خانوو بۆ هاووڵاتییانی قەرەبووكراوی شوێنەكە كردەوە.

ئەو پرۆژەیە بە گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت و پێكهاتووە لە 118 شەقام و ئێستا کاری ڕێکخستنەوەی شەقام و تێکەڵەڕێژکردنی بۆ ئەنجام دەدرێت. هەروەها بڕگەیەكی تری پرۆژەكەش بریتییە لە کاری دانانی تۆڕی ئاو و لێدانی بیر و دروستکردنی عەمباری ئاو.

ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر كە زیاتر لە 60 ئامێری جۆراوجۆر كاری تێدا دەکەن بۆ ئەوەی بەخێرایی بخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان و شۆفێرانی سنوورەكەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر لەمیانەی سەردانكەیدا بەدواداچوونیان بۆ كارەكانی پرۆژەكە كرد و هاوكات جەختیان لەسەر ئەوەش كردەوە كە دوای ئەوەی هاووڵاتییانی سنوورەكە قەرەبووكرانەوە بە وێنەی تۆمار (تاپۆ)، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكەن بۆ ئەوەی ڕێپێدانی دروستكردنی خانوویان پێ بدرێت و دەست بكەن بە دروستكردنی خانووەكانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.