ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری2024، لە شاری بەغدا د. دیندار زێباری ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لەگەڵ عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی ئیتحادی بۆ کاروباری یاسایی و فرەلایە کۆبووە.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە ئاڵوگۆڕی زانیاری، بیروڕا و نزیککردنەوەی هەڵوێستەکان و ڕاوێژکردن لە تەوەرە پەیوەندیدارەکان و گرنگی بەشداری کارای نووسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەو کۆبوونەوانەی کە لە بواری مافی مرۆڤ، پەیماننامە و ڕێککاوتننامە نێودەوڵەتییەکان و خستنەڕووی دیدگای حکومەتی هەرێم بوو لە کۆنفرانس و کۆنگرە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.
لە دیدارەکەدا جەخت لە دانانی میکانیزمێکی هەماهەنگی هاوبەش کرایەوە بۆ ئەوەی کە دۆسییە پەیوەندیدارەکان ئاڵوگۆڕی زیاتریان پێ بکرێت و هەرێم ڕۆڵی کارا ببینێت لە چوارچێوەی کۆماری عێراق لە جێبەجێکردنی ئیلتیزاماتەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەتایبەتی لەڕووی یەکخستنی هەڵوێستەکان و بەشداری کاریگەر لەچوارچێوەی میکانیزمەکانی سیاسەتی دەرەوەی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.