Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:31

یەكەم رووداوی كەوتنەوەی ئاگر لە گەنمی جوتیاران كەوتەوە

کوردستان TV
100%

یەكەم رووداوی ئەمساڵی كەوتنەوەی ئاگر لە گەنمی جوتیاران لە گوندێكی سنووری ئاكرێ رووی دا، بەڵام تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە زوویی توانیان كۆنتڕۆلی بكەن و نەهێڵن ئاگرەكە تەشەنە بكات.

بەرگریی شارستانی ئاكرێ ئاشكرای كرد كە ئاگرەكە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی مۆریلان سەر بە شارەدێی دارەتۆ كەوتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە ماوەیەكی كەمدا تیمەكانی بەرگریی شارستانی شارەدێی دارەتۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆل بكەن و دەیان دۆنمی گەنمی جوتیاران لە سوتان رزگار بكەن.

راشیگەیاند كە ئەمە یەكەمین رووداوی ئەمساڵی كەوتنەوەی ئاگرە لە گەنمی جوتیاران كە لە هەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە.

بەرگریی شارستانی ئاكرێ جەختی كردەوە كە تیمەكانیان 24 كاتژمێر لە ئامادەباشیدان بۆ هەر رووداوێكی كەوتنەوەی ئاگر لە گەنمی جوتیاران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.