Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:16

سكاڵای یاسایی لەسەر كەوكوژەكە تۆمار كرا

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر سكاڵای یاسایی لەسەر دوو كەس تۆمار كرد كە هەڵسابوون بە كوشتنی 13 كەو و لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیش ڤیدیۆكەیان بڵاو كردبووەوە.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر دەڵێت "ئەو كارەی ئەم دوو كەسە كردوویانە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی ژینگەیی و لەبەرامبەر كوشتنی هەر كەوێك بە 200 هەزار سزا دەدرێن كە كۆی گشتی دەكاتە دوو ملیۆن و 600 هەزار دینار".

فەرمانگەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە دوو كەسەكە بەهۆی كارەكەیان چەندین تاوانیان ئەنجامداوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-

1-  لە وەرزی ڕاوکردن ڕاویان نەکردووە کە پێچەوانەی خاڵی (2) لە ماددەی (4)ـە کە دەڵێت وەرزی ڕاوکردن لە (10/9 دەست پێ دەکات تاکو 21/2)ی هەموو ساڵێک.

2-  مۆڵەتی ڕاوکردنیان وەرنەگرتووە لەلایەن دەسەڵاتی ژینگەیی کە ئەمەش پێچەوانەی ماددەی (6)ـە.

3-  زیاد لە (5) کەویان ڕاو کردووە کە پێچەوانەی بڕگەی (11)یە لە ماددەی (5) لە مەرجەکانی ڕاوکردن.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر جەختیشی كردەوە كە بەگوێرەی یاسا سزای پێبژاردن بۆ هەردوو كەسەكە بە بڕی 200 هەزار دینارە بۆ كوشتنی هەر کەوێک دەردەكرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.