Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:15

بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكوومەت كۆبوونەوەیەكی گرینگ بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە دوای ئەوەی یاسای ئەنجوومەنی باڵا و پەیڕەوی ناوخۆی کەوتە بواری جێبەجێکردن.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامانجەکانی ئەنجوومەنەكە كرا کە بریتین لە کارکردن لەپێناوی پاراستنی کوالیتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی برەودان بە کولتووری هەڵسەنگاندن بەڕەچاوکردنی میکانیزم و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە دوای گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی هەرێم بە جۆرێک کە شیاوی جێبەجێکردن بن بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردەیی و زانستیی دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە، ئامانج و هەنگاو و ستاندارد و پلانەکانی دەستەی متمانەبەخشین بە پرۆگرام و ناوەندەکانی خوێندن خرایەڕوو لەبەر ڕۆشنایی پەیڕەوی پەسەندکراوی ئەنجوومەنەکە.

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی باڵا بڕیاری دا بە پێکهێنانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی ئەندامەکانی دەستەکە، پاشان ئەمینداری گشتیی دەستەکە دەستنیشان کرا.

دواتریش پلان و ستراتیژ و سیاسەتی کاری دەستەکە پەسەند کرا کە بڕیارە لە دەستپێکی کارەکانی دەستەکەدا چەند زانکۆ و قوتابخانە و ناوەندێکی خوێندنی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی وەک پڕۆژەی تاقیکاری بخرێتە بەردەم پرۆسەی متمانەبەخشین و جێبەجێکردنی ئامرازەکانی پێداچوونەوە بە گوێرەی پێوەرەکان بۆ دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و پەروەردەیی بە پاڵپشتیی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.