ڕۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لەد. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق کرد.
لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمایەتی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیریی وڵات.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دیالۆگ و هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.