Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:17

سەرۆکی حكوومه‌ت و سەرۆککۆماری عێراق جەخت لە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لەسەر بنەمای دەستوور دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمرۆ یەکشەممە 5/12، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدولـله‌تیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد .


لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

 لەم ڕووەوە، جەخت لەوە کرایەوە کە سەرۆککۆمار، دەسەڵاتەکانی خۆی، وەکوو پارێزەری دەستوور، لەپێناو پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.