Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:49

تۆمەتبارێک کە تەقەی لەدراوسێیەکی کردبوو دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زرگوێز تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەدراوسێیەکی کردبوو، هەروەها لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراوبوو.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی5ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌،دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە تەقە لەماڵەکەی کراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زرگوێزەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس داواکراو بووە و لەئێستاشدا تۆمەتبار (ع، ع، أ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.