Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:18

به‌فه‌رمانی وه‌زیری ته‌ندروستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دووكان دەکرێت

کوردستان TV
100%


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی 5ی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بە فەرمانی سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێژنەیەکی پسپۆڕ سەردانی دەڤەری راپەرین دەکات بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی بۆ مرداربوونی باڵندە نەورەسەکانی ده‌ریاچه‌ی دووكان.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  لێژنه‌كه‌ به‌ ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی ڤێتێرنەری و چۆنییەتی ئەنجامدانی رووپێو و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی و دەستنیشانکردنی ھۆکارەکان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی خه‌ڵك و ڕێگەگرتن لە ئەگەری گواستنەوەی ھەر ڤایرۆسێک لەنێوان باڵندە و مرۆڤدا ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.