وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری مرداربوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی نه‌وره‌سه‌كانی ده‌ریاچه‌ی دووكانی ئاشكراكرد .
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکه‌ینەوە کە بە ھیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی نەورەسەکان نەکەن لە دەریاچەی دووکان، ئەمەش لە پێناو سەلامەتیی تەندروستیی خۆیان و کۆمەڵگا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لێرەوە جارێکی تر ئەوە دووپاتدەکەینەوە کەوا جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ھیچ کەسێک سەردانی نیشتمانی نەورەسەکان نەکات، تاکو بە فەرمی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشییەکە و سەلامەتیی بۆ مرۆڤ لە لایەن ڤێتێرنەریی سنورەکەوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.