Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:12

زانیاری لەبارەی ئەو گەنجەی لەلایەن ورچێكەوە پەلامار درا

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو هاووڵاتییەكی خەڵكی سۆران كە بە مەبەستی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە چووبووە كوێستانەكانی سیدەكان، لەوێ لەلایەن ورچێكەوە پەلامار دەدرێت و بریندار دەبێت.

ئەو هاووڵاتییەی ورچەكە هێرشی كردبووە سەر ناوی (شوان كەریم)ـە و تەمەنی 25 ساڵە و دانیشتووی سنووری ئیدارەی سۆرانە.

گەنجەكە ماوەی دوو ڕۆژ بوو بۆ مەبەستی كۆكردنەوەی گژوگیایی بەهارە چووبووە کوێستانەکانی خنێرە و لۆلان لە سنووری شارۆچكەی سیدەکان، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیدا لە شاخەکانی ئەو ناوچەیە ورچێكی تووش دەبێت و هێرشی دەكاتە سەر.

لەبارەی رووداوەكە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سیدەكان بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: شەوی ڕابردوو هاوولاتییەک بە برینداری گەینرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی سیدەکان کە دیاربوو ورچ پەلاماری دابوو.

راشیگەیاند: گەنجەكە قۆلێکی شکا بوو و هەروەها چەند برینێکی دیکەش لە شوێنەکانی دیکەی جەستەیدا هەبوون.

ئاماژەی بەوەش دا كە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی سیدەکان، گەنجەكە ڕەوانەی ئیدارەی سۆران کرایەوە و لەوێ لە نەخۆشخانەی ئاشتی چارەسەری پێویستی بۆ کرا.

سیدەکان / مەهدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.