سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رووداوێكی پێكدادان لەنێوان پاسێك و بارهەڵگرێكی فرۆشتنی غاز لە شاری بەغدا رووی دا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بریندار بوون.
رووداوەكە لە شەقامی گەڕەكی یووسفییە لە باشووری رۆژئاوای شاری بەغدا رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەكەدا حەوت كەس بریندار بوون كە پێكهاتبوون لە شوفێری بارهەڵگرەكە و چەند سەرنشینێكی پاسەكە.
برینی بریندارەكان سووكە و گەیەنراوەنەتە نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.