وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە بەمزووانە مووچەی تەواوی هێزی پێشمەرگە دەبێتە بانكی و بە شێوەی ئەلیكترۆنی دابەش دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: له پرۆژهی "ههژماری من" وهزارهتی پێشمهرگه پيشەنگ بووە لە كارهكانیدا و تا ئێستا 75%ی پێشمهرگه توانیویانە كارتە بانكییەكانیان وهربگرنەوه.
راشیگەیاند: پرۆسهكه بهردهوامه و رۆژانه پێشمەرگە كارتی زیاتر له بانكهكان وهردهگرنەوە.
هەروەها رایگەیاند: مانگی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە پيشمەرگە مووچەكانيان لە ڕيگاى ئای تی ئێم وهرگرتووەتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشی كردەوە كە بەمزووانە مامەڵەی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە لە پڕۆژەی "هەژماری من" تەواو دەبێت و ئەو كات مووچەی هەموو پێشمەرگەیەك دەبێتە بانكی و بەشێوەی ئەلیكترۆنی وەردەگیرێت.
هەروەها سوپاسى تيمەكانی پڕۆژەی "هەژمارى من"یان كرد کە بەردەوام لە هاوكارى و هەماهەنگى دان لەگەڵیاندا بۆ بەردەوامیدان بە پڕوسەكە و سەرکەوتنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.