Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 08:21

لە بەسرە کەسێک بەھۆی کێشەی داراییەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە لە پارێزگای بەسرە، باوکێک بەھۆی کێشەی داراییەوە بە چەک سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە ژمارەیان 11 کەس بوون و دواتر خۆشی کوشتووە.

لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، میقداد میری لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر 9:30ی خوله‌كی شه‌وی رابردوو،  لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای شەتولعەرەب ڕژۆھەڵاتی پارێزگای بەسرە لە ڕووداوێکی تاوانکاریدا، باوکێک بە چەکی کلاشینکۆف، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە کە 11 کەس بوون و دواتر خۆشی کوشتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لەنێو کوژراوەکاندا، سێ منداڵ ھەن.

باسی لەوەشکردووە کە بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان دەرکەوتووە، ھۆکاری ڕووداوەکە کێشەی دارایی بووە، بەڵام فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە کردووەتەوە.

پێشتر ھەندێک لە میدکانی عێراق بڵاویانکردبوویەوە، گوایە کۆمەڵکوژی ئەو خێزانە لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکداریی بووە، بەڵام سەرۆکی لێژنەی ئەمنی پارێزگای بەسرە، عەقیل فەریجی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە بە دەستی سەرۆکی خێزانەکە کوژراون کە دواتر خۆشی کوشتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکی خێزانەکە بەھۆی کەڵەبوونی قەرز کەوتووەتە ژێر فشارێکی دەروونی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.