Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:27

نوێنه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌شداريی يادى ڕۆژی نیشتمانیی به‌نگلادش كرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تیی نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانیی به‌نگلادش كرد كه‌ له‌ هۆتێل دیڤان له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی به‌نگلادشه‌وه‌ له‌ عێراق ڕێك خرابوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و میوانان ئاماده‌ی بوون، فه‌لاح مسته‌فا به‌ ناوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایيی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانیی به‌نگلادشی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى به‌نگلادش گه‌يانده‌ محه‌مه‌د فه‌زلوول باری باڵیۆزی به‌نگلادش له‌ عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بۆ خواستن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.