Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:48

گەشتی راستەوخۆی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

بڕیاردرا بۆ لەمەودوا گەشتی راستەوخۆی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان دەست پێ بكات.

لە سێیەم رۆژی پێشانگای بازاڕی گەشتیاريی عەرەبی (ATM) لە دوبەی کە بە بەشداری 2300 کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری 165 وڵات بەڕێوە دەچێت، شاندی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی و لە رێگەی داتاشۆ و بڵاوکراوە گەشتیارییەکان شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان خستە بەر دیدەی بەشداربووانی پێشانگا.

لە گرینگترین چالاکیيەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە، واژووکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بوو لەنێوان هێڵی ئاسمانی فلای ئەڕبیل و کۆمپانیایەکی گەورەی گەشتیاریی وڵاتی هیندستان بە ئامانجی دەستپێکردنی گەشتی راستەوخۆی نێوان هەولێر و نیودەلهی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.