بەهۆی فشاری جوتیارانی كورد، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو عەرەبە هاوردانەی هاتبوونە گوندی پلەكانە و خێمەیان هەڵدابوو، رۆیشتن و خێمەكانیان پێچایەوە.
عەرەبە هاوردەكان لە هۆزی شەمەر بوون و دژی دوورینەوەی گەنم و جۆ لەلایەن جوتیارانی كوردەوە خێمەیان هەڵدابوو، هەروەها داوایان لە سوپای عێراق كردبوو رێگریی لە جوتیارانی كورد بكەن لە دوورینەوەی دانەوێڵەكانیان.
دەشتی ئاغا نوێنەری جوتیارانی گوندی پەلكانە بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئێمە وەک جوتیارانی کورد ئەمڕۆ رێگریمان کرد لە دانانی خێوەتی عەرەبی هاوردە کە بە نیازبوون گردبوونەوە ئەنجام بدەن.
راشیگەیاند: وا بریارە سبەی پێنجشەممە لە بەغداوە لیژنەیەکی هاوبەش بێتە گوندی پەلكانە بۆ ئەوەی تاوتوێی کێشەی زەوی و زار و دروێنەی گوندەکە بكات.
هەروەها رایگەیاند: هەرچەندە سوپای عێراق ویستی پلانی عەرەبە هاوردەكان بباتە سەر، بەڵام بە فشارەكانی ئێمە خیوەتی عەرەبە هاوردەكان هەڵگیران.
دەشتی ئاغا ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا عەرەبە هاوردەكان لە بەردەم مزگەوتی گوندی پەڵکانە کورسیان داناوە و گردبوونەتەوە.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.