ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی هەورەبروسكەوە، كارەبای نیشتمانی بەشێوەیەكی كاتی لە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان پچڕا.
فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە هێلی 33 ڕێزان – مێرگەسۆر - دۆرێ بە هۆی لێدانی هەورەبروسکە لە تاوەرەکان، لە کارکەوت.
بڵاویشی كردەوە: تیمی ئەندازیارانی چاککردنەوەی تاوەرەکان لە هەولێرەوە بۆ مێرگەسۆر بەڕێکەوتوون بۆ دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشەکە.
كارەبای مێرگەسۆر هەروەها هاووڵاتییانی ناوچەكەی ئاگادار كردەوە كە تا چاككردنەوەی تاوەرەكان، بەشێوەیەكی كاتی ناڕوونی لە پچڕانی كارەبای نیشتمانی لە بەشێكی شارۆچكەكەیان روو دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.