ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كرد.
لە دیدارەكەدا هەلومەرج و دواپێشهاتەكانی سیاسیی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیانی كورد و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم لایەنە سیاسییەكان و هاووڵاتییانی كورد لە سووریا.
داهاتووی كورد لە سووریا و هاوكێشە سیاسی و دەولییەكانی كاریگەر لەسەر دۆخی سووریا تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.