Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:35

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق دەكات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی سێشەممە 7ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق ئەوەی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند كە ئاگاداری مێژوو و خەبات و ئەو نەهامەتیانەیە كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە و پێزانینی بۆ ڕۆحی خۆڕاگریی گەلی كوردستان هەبوو و گەشە و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی بەرز نرخاند و وەك نموونەیەك بۆ بەشەكانی تری عێراقی وەسف كرد.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە خەبات و قوربانیدانی بێ هەژماری گەلی كوردستان بۆ بەدیهاتنی مافەكان و سەقامگیری بۆ هەموو عێراق جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە هەموو لایەك وانە لە مێژوو و هەڵەكان وەربگرن و گەڕانەوە بۆ دەستوور و گرتنەبەری حیوار و لەیەكتێگەشتنی بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدیهاتنی سەقامگیری و گەشە بۆ عێراق لە قەڵەم دا.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیسپانیا تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.