Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 12:55

پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر جێ به‌جێ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


پرۆژەی وزەی پاكی كارەبا به سوودوەرگرتن له تيشكی خۆر لە گوندى ئێنەمسیدی قەزای مێرگەسۆر، بە گوژمەی 200 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خرایە خزمەت هاووڵاتییان.

هاوڵاتییەکی گوندی ئێنەمسید دەڵێت: "ئەم پرۆژەیە زۆر گرنگ و پێویست بوو بۆ گوندەکەمان؛پێشتر کێشەی کەمی کارەبامان هەبوو، بەڵام ئێستا هەمووکات کارەبامان هەیە. زۆر دڵخۆشین و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین".

هاووڵاتییانی گوندی ئێنەمسید زۆر دڵخۆشن بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە و بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری؛ سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ بەدەنگەوەهاتنیان و دابینکردنی کارەبا بۆ گوندەکەیان.


هاووڵاتییەکی تر لەم بارەیەوە دەڵێت: " لە گەرمای هاوین ڕزگارمان بوو؛ 24 کاتژمێر کارەبامان هەیە؛ دەتوانین فێنککەرەوە و ساردکەرەوە و ئامێرەکانی تر بەکار بهێنین؛ پێشتر بەهۆی کەمی کارەبا نەمانتوانی ئامێرەکانی ناوماڵ بەکار بهێنین".

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بە دابینکردنی وزەی پاک دەدات و دەیەوێت پرۆژەی دابینکردنی وزەی پاک فراوان بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.