بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی كرد بۆ سبەی سێشەممەش شەپۆڵی بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەبێت.
كەشناسی بڵاوی كردەوە: پشبینى دەکرێ سبەى لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئاسمانى هەرێم بگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمەباران و هەورە تریشقەی بچڕبچڕ و ناوبەناو.
بڵاویشی كردەوە: لە دواتریش ڕێژەى باران بارین زیاتر دەبێت و لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەش دا كە لەبەر ئەوەی لە وەرزى بەهارداین، ئەگەرى گۆڕانکارى زۆر هەیە لە کات و شوێن و ڕیژەى دابارین.
كەشناسی هەروەها رێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە:-
هەولێر 5.8 ملم
پیرمام 10.9 ملم
سلێمانى 26.0 ملم
چەمچەماڵ 8.5 ملم
ئاکرێ 1.6 ملم
ئامێدى 3.6 ملم
بارزان 0.2 ملم
بازیان 25.8 ملم
دەربەندیخان 12.6 ملم
حاجى ئۆمەران 29.2 ملم
هەڵەبجە 9.4 ملم
هەڵشۆ 17.2 ملم
خەبات 0.4 ملم
مەیدان 6.4 ملم
شۆران 16.6 ملم
پێنجوێن 28.0 ملم
گاوەت 14.4 ملم
قەڵادزێ 8.0 ملم
مێرگەسور 14.0 ملم
سیدەکان 16.2 ملم
شەمامک 3.0 ملم
کەرکووک 6.2 ملم
دووز 1.4 ملم
خانەقین 10.0 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.