Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 14:20

نێچیرڤان بارزانی: هەموو پشتیوانییەك بۆ نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر رادەگەیەنین

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەهۆی سوتانی بازاری قەیسەری شاری هەولێر بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە هەموو پشتیوانییەك بۆ نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە رادەگەیەنن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا رایگەیاند "بەداخەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێرم بیست کە بەهۆیەوە جگە لە برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و کارمەندی بەرگریی شارستانی، زیانێکی زۆری ماددیش بەر کاسبکارانی بازاڕەکە کەوتووە".

راشیگەیاند "هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم و هاوخەمی کاسبکارانی ئەو بازاڕەم کە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد بۆ هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە بکەن".

هەروەها رایگەیاند "سوپاسی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، فریاکەوتن، پۆلیس، ئاسایش و تەندروستی دەکەم کە بەرپرسانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد و بەریان بە تەشەنەکردنی زیاتری ئاگرەکە گرت".

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی "پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانه‌ و بەدواداچوونێکی هەمەلایەن بۆ ڕووداوەکە بکرێت، هەروەها کاسبکارانیش زیاتر پابەندی ڕێنمایییەکان و گرتنەبەری ڕێکارەکانی سەلامەت بن".

سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا "ئەم بازاڕە شوێنەوارێکی مێژوویی و سیمایەکی جوانی پایتەختی هەرێمی کوردستانە، بۆیە هەموو پشتیوانییەک بۆ هەرچی زووتر نۆژەنکردنەوەی، ڕادەگەیەنین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.