پسپۆڕێكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت كە سبەی سێشەممە تاوەباران باش لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبارێت و هەروەها ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە هەندێ شوێن و ناوچەدا هەیە.
محەمەد كەلاری پسپۆڕی كەشوهەوا رایگەیاند: پێشبینی دەكرێ سبه‌ی سێشه‌ممه دووباره چڕبوونه‌وه‌ی هه‌وره‌كان ده‌ست پێ بكه‌نەوە به تایبه‌ت لە دوای نیوەڕۆدا.
راشیگەیاند: له كاته‌كانی ئێوارەدا باران لە سنوورەكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و كه‌ركووك دەبارێت و رەنگە ته‌رزه و هه‌وره‌تریشقه‌شی لەگەڵدابێت.
هەروەها رایگەیاند: ئەگەر هەیە بارانە زۆرەكەی سبەی سێشەممە لە دۆڵ و شوێنە نزمەكان ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاویش.
پسپۆڕەكەی كەشوهەوا ئاماژەی بەوەش دا كە كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه تا شه‌و بەردەوام دەبێت و پاشان بەرەبەرە كۆتایی پێ دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.