Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:32

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشوازی له‌ گایه‌ر فیه‌لد سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی (Medical Aid Initiative Norway) کرد.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری لەنێوان هەردوولا و بارودۆخی مرۆیی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌ نێوده‌وڵه‌تییەكانی ڕێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری پزیشكی نه‌رویجی دڵنیایی دا کە بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوكاریی‌ مرۆیی‌ و پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی كرد بۆ پێشکەشکردنی ئاسانكاری و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان.

سەرۆکی حکوومەت هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوی ناوبراوی بەرز نرخاند كه‌ به‌ لەگەڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە بواری هاوكاریی‌ مرۆیی ئەنجام دەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.