پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له تاران له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بايه‌خ و گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و باسيان له زه‌مينه و دهرفهتهكانى زيادكردنى جووله و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه ئابوورييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تى ئێرانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و داكۆكييان له پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.