دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی هەولێر – كۆیە، سێ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا.
رووداوەكە بەهۆی پێكدادانی رووبەڕووی ئۆتۆمبێلێكی پیكئاب و بارهەڵگرێك كەوتەوە.
لە ئەنجامی رووداوەكەش هاووڵاتییەك بەناوی (رۆژگار زاهیر حەسەن) لەگەڵ هاوسەری و خوشكێكی هاوسەرەكەی گیانیان لەدەست دا.
تەرمی هەرسێ هاووڵاتییەكە گەیەنراونەتە پزیشكی دادی و بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گوندی كانی دەربەند بەخاك بسپێردرێن.
كۆیە / كانیاو حەكیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.