Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:41

دلڤین موحسین: ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ بواری دراما هه‌نگاوی زۆر مه‌زنی ناوه‌

كاتێ به‌شداری درامای(ئادیابینم)كردهه‌ستێكی تایبه‌ت و جوانی پێبه‌خشیم
کوردستان TV
100%


خاتوونی هونه‌رمه‌ند(دلڤین موحسین محه‌مه‌د)یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه‌ به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆیی و كورته‌ فلیم كردووه‌ ده‌رچووی په‌یمانگاو كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێره‌،وه‌كو ئه‌كته‌ر  به‌شداری له‌(36) كاری شانۆیی كردووه‌ و وه‌كو ده‌رهێنانیش كاری كردووه‌.

زیاتر له‌(10)ساڵیشه‌ له‌بواری دۆبلێر كارده‌كات، جگه‌ له‌كاری هونه‌ری به‌رێوبه‌ری باخچه‌ی منداڵانیشه‌، له‌وێش هه‌میشه‌ گرنگی به‌هونه‌ری شانۆ و موزیك و نیگارده‌دات، دواكاری دلڤین موحسین به‌شداری كردنی بوو له‌درامای(ئادیابین)بوو، كه‌به‌رهه‌می ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان بوو له‌مانگی ڕه‌مه‌زان نمایشكرا، وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی  ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌مان له‌گه‌ڵیدا سازداوه‌.

هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
* سه‌ره‌تا بزانین دلڤین موحسین چۆن ئاشنای هونه‌ری شانۆ بووه‌؟
- من به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچی نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری شانۆ دراما موحسین محه‌مه‌دم له‌نێو كتێب و هونه‌ر په‌روه‌رده‌ بووم ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه‌ هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌ حه‌زو ئاره‌زووم له‌گه‌ڵ به‌هره‌كه‌م وای لێكردم رووبكه‌مه‌ هونه‌ری شانۆ، به‌ڵی ئه‌و كاته‌ی قوتابی بووم له‌ قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی به‌شداری زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی نێو قوتابخانه‌ بكه‌م  دوایش چوومه‌ په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی هه‌ولێر به‌شی شانۆم ته‌واو كرد له‌وێش به‌شداری چه‌ندین شانۆگه‌ریم كرد ..تاوه‌كو ئێستاش له‌ كاریه‌ هونه‌ری به‌رده‌وامم.
  
*باوكت(موحسین محمه‌د)ڕه‌خنه‌گرێكی دیاری شانۆیه‌، تاچه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆ هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رووبكه‌یته‌ جیهانی هونه‌ری شانۆ و دراما؟

- باوكم (موحسین محه‌مه‌د ) هه‌میشه‌ هانده‌رو هاورێ و پاڵپشتمه‌ له‌سه‌ره‌تا وه‌ تاكو ئێستا خۆی منی نارده‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌شی شانۆ  دیاره‌ زوو ئه‌و هه‌ستی به‌به‌هره‌ی من كردبوو،  ئه‌منیش هه‌میشه‌ هه‌وڵم داوه‌ شایسته‌ی ناووكه‌سایه‌تی بابم بم و باشیشی كرد منی نارده‌ ئه‌وبه‌شه‌، چونكه‌ جیهانی هونه‌ری شانۆ زۆر جیاوازه‌، له‌وێ زۆر شت فێر بووم توانیم له‌ رێگه‌ی مامۆستایه‌كانم په‌ره‌ به‌ توانستی هونه‌ری خۆم بده‌م بۆیه‌ كاریگه‌ری بابم له‌سه‌ر من زۆره‌.

* تۆ سه‌ره‌تا به‌ شانۆ ده‌ستت به‌كاری هونه‌ری كرد دوای به‌ دۆبلێر ئینجا دراما،زیاتر خۆت له‌ كه‌مه‌یان ده‌بینیته‌وه‌؟
- من هه‌موو كات ده‌ڵێم سه‌ره‌تاو كۆتایی هه‌ر شانۆ ئه‌لف و بێی هونه‌ره‌، چونكه‌ من ئه‌و چێژه‌ی له‌شانۆ وه‌ری ده‌گرم، له‌هیچ كام له‌هونه‌ركانی تر وه‌رناگرم  به‌ڵام كاتێ به‌شداری درامای (ئادیابین)م كرد،،هه‌ستێكی تایبه‌ت و جوانی پێبه‌خشیم  به‌تایبه‌ت  كه‌من زۆر  حه‌زم له‌پێش كامێرا نه‌بوو وه‌ك شانۆ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ له‌گه‌ڵ ستافێكی زۆر باش كارێكی ئاوام ده‌ست پێ كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ شانازی ده‌كه‌م كه‌ له‌و درامایه‌ به‌شدارم بووم من هه‌مووئه‌وكارانه‌ی كردومه‌ ،هه‌وڵمداوه‌ باشترین شێوه‌ پێشكه‌ش بكه‌م و هه‌موو توانسته‌كانم به‌كار بهێنم. 

*كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر بكرێت، بۆ خوێنه‌رامان باس له‌ رۆڵه‌كه‌ت له‌ درامای (ئادیابین)دا بكه‌یت ؟
- ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت كه‌سایه‌تی(سوره‌یا)م زۆر به‌دڵ بوو چونكه‌ زۆر جیاواز بوو له‌و ڕۆلانه‌ی كه‌ پێشتر له‌ شانۆ و دۆبلێر به‌رجه‌سته‌كردوون،چونكه‌(سوره‌یا) كه‌سایه‌تیه‌كی له‌سه‌ره‌ خۆ و هێمن و كچی كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌(ممتاز پاشا) یه‌كێكه‌ له‌ناو دراماكه‌ قورسایه‌كی دروست كردبوو كه‌ده‌بوو پیشانی بده‌ین، وه‌ك ده‌زانن من له‌ زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆڵانه‌ی من وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌رجه‌سته‌م كردوون، یان مه‌رگه‌سات  یان به‌زمه‌سات  یاخود  ئافره‌تێكی پر جوڵه‌و قسه‌زان بووه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌یان(سوره‌یا) بۆمن زۆر جیاواز بوو، به‌پێی قسه‌ی ئه‌وانه‌ی دراماكه‌یان بینیوه‌ نواندنه‌كه‌یان پێ باش بووه‌ من هه‌وڵم ده‌دا زۆر به‌ساده‌یی  نواندنه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌م كه‌  جیاواز بێت له‌و ڕۆڵه‌ی پیشتیر به‌رجه‌سته‌ كردوون  هه‌ندێك له‌ دیالۆگه‌كان  به‌زمه‌سات و مه‌رگه‌سات بوون لۆیه‌ زۆر به‌دڵم بوو له‌ هه‌مان كات دا من  یه‌كه‌مجار بوو له‌به‌رده‌ك كامیرت بوه‌ستم كامیرا لۆیه‌ زۆر گرنگ بوو له‌به‌رجه‌سته‌ كردنی ئه‌و رۆله‌.

*چۆن ده‌ڕوانیته‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ڕووی گرنگی دان به‌ درامای كوردی؟ 
-گومانی تێدانییه‌،كه‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانه‌ بواری دراما هه‌نگاوه‌كی زۆر مه‌زنی ناوه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ گرنگی به‌ درامای كوردی داوه‌، هه‌موومان درامای (مه‌می ئالان)مان له‌بیره‌ له‌ گه‌ڵ چه‌ندین درامای تر  هه‌موویان گوزراشت بوون له‌ڕه‌سه‌نایه‌تی گه‌لی كوردستان، ئه‌م درامایه‌ش كه‌ به‌رهه‌مێكی خۆماڵی و مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی  بوون به‌ كادری كوردی پێشكه‌ش به‌ بینه‌ران كرا، ده‌نگدانه‌وه‌یكی باشی  هه‌بوو  به‌جۆرێك بینه‌ره‌كی زۆری هه‌بوو به‌ جۆرێك بینه‌ر رۆژانه‌  به‌په‌رۆشه‌ چاوه‌ڕوانی دراماكه‌یان ده‌كرد بێگومان  زۆرێك له‌هاوڵاتیان حه‌زیان له‌وه‌یه‌ مێژووی گه‌له‌كه‌یان له‌ رێگه‌ی دراماوه‌ ببینین هه‌رله‌رێگه‌ی ئه‌م دراماییه‌وه‌ چه‌ند ئه‌كه‌ته‌رێك له‌ شاشه‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ كه‌ ده‌مێك بوو كاری هونه‌ریان نه‌بوو، ئه‌وه‌ش جێگای ده‌ست خۆشیه‌ وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ند ئه‌كته‌ری نوێش ناسران و هه‌ندێك ئه‌كته‌ریش فۆرمی كار كردنیان گۆرانكاریان به‌سه‌رداهاتبوو دووباره‌ ده‌ست خۆشی له‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان ده‌كه‌م هیودارم كه‌ناڵه‌كانی تریش گرنگی زیاتر به‌ درامای كوردی بده‌ن.

* جیاوازی نواندن له‌ شانۆ و دراما دا هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ جیاوازه‌كان چین؟
-جیاوازی زۆره‌ من ئه‌وهه‌سته‌ی له‌سه‌ر شانۆ ده‌یده‌م به‌بینه‌ر وه‌ك نواندن له‌ دراما قورسه‌ چونكه‌ راسته‌وخۆی رووبه‌رووی بینه‌رده‌بیته‌وه‌ وه‌كو دراماو سینه‌ما نییه‌ دووباره‌ بكه‌یته‌وه‌ كامه‌ت پێباش بوو ئه‌و گرته‌ هه‌ڵبژێریت،بۆیه‌ ئه‌وه‌ هه‌سته‌كه‌ به‌رده‌وام نابێت به‌ڵام شانۆ یه‌كه‌م چركه‌ ساتی خۆی داهێنانه‌ كه‌ نزیك بینه‌ریت و هه‌ستیان پێ ده‌كه‌یت  هه‌موو رووداو دایلۆگه‌كانت رووبه‌رووی بینه‌رانه‌ بۆیه‌ نواندن له‌دراما له‌م رووه‌وه‌ كه‌مێك ئاسنتره‌ ئه‌وه‌یش به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی گرته‌كان . 

* كێن ئه‌وانه‌ی هاوكارو پاڵپشتی تۆبوون ، له‌بواری هونه‌ردا؟
 - سه‌ره‌تا باوكم پاڵپشت و هاوكارم بوو له‌ ئێستاش هاوسه‌ره‌كه‌ش مامۆستا ئومێد كه‌ كوڕی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو مامۆستا ته‌حسین شه‌عبانه‌ زۆر هانده‌رمه‌ هه‌میشه‌ شانازی به‌ كاره‌كانم ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكارم نه‌بێت له‌ ئێستادا كاركردن زۆر زه‌حمه‌ته‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خێزان دار بیت من خاوه‌نی سێ منداڵم بۆیه‌ لێره‌دا سوپاسی ده‌كه‌م.  

*پرۆژه‌ی داهاتووی هونه‌ریت هه‌یه‌؟
-له‌ ئێستادا هیچ پرۆژیه‌كی هونه‌ریم له‌ هه‌گبه‌دا نییه‌،هه‌ركاتێی كارێكی جوان هه‌بێت  شانۆ بێت یان دراما خزمه‌ت به‌هونه‌ری كوردی و كه‌سایه‌تی دلڤین موحسین بكات ئاماده‌م به‌شداری تیادا بكه‌م.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.