Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 23:15

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رەتی دەكاتەوە پڕۆژەی (هەژماری من)یان رەت كردبێتەوە

کوردستان TV
100%

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رەتی كردەوە ئەوان پڕۆژەی (هەژماری من)یان رەت كردبێتەوە و لەمبارەیەشەوە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەنەوە.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بەداخەوە ماوەیەكە هەندێ پەیج و دەزگای میدیایی هەواڵ و زانیاری بە ناوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاو دەكەنەوە، كە هیچ پەیوەندی بە یەكێتی مامۆستایانەوە نییە.

بڵاویشی كردەوە: بە تایبەت هەندێك لێدوان بلاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێتی مامۆستایان پڕۆژەی (هەژماری من) رەت دەكاتەوە، كە ئەمەش دوورە لە راستی.

هەروەها بڵاوی كردەوە: یەكێتی مامۆستایان لە چەندین پارت و لایەن پێكهاتووە و هەریەكە تەعبیر لە بۆچوونی خۆی دەكات، هەروەها هەر ئەندامێك لە یەكێتی مامۆستایان ئەگەر لێدوانێك یان كۆمێنێتك بكات، تەعبیر لە رای یەكێتی مامۆستایان ناكات.

پرۆژەی "هەژماری من" پرۆژەیەکی دیجیتاڵیی بانکییە بۆ بەجێکردن و بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئامانجی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بکاتەوە.

بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی پرۆژەی (هەژماری من) بریتین لە:-

1- دەستڕاگەیشتن بە سەدان ئامێری پارەدەر ATM و ڕاکێشانی سەرجەم پارەکانی بەکارهێنەر بە یەکجار و بە خۆڕایی. ئامێرەکان بە شێوەی 24 کاتژمێری بەردەستن بۆ بەکارهێنان و فەرمانبەر هەرکاتێک بیەوێت بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ پارەکەی ڕابکێشێت.

2- دەستڕاگەیشتن بە قەرز/ پێشینەی جۆراوجۆری بانک.

3- بەکارهێنانی کارتی بانکی بۆ کڕینی ئۆنڵاین و ئامێرەکانی کارتخوێن ناسراو بە PoS.

4- گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی پارێزراو و سەلامەت بۆ ناوەوە و دەرەوەی وڵات.

5- دەستڕاگەیشتن بە ئەپلیکەیشنی مۆبایلی بانک بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداری جوڵەی نێو هەژمارەکەت بیت و بەدەستگەیشتنی ئاگانامەی مۆبایل لە کاتی هاتنی مووچەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.