Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:31

زیاتر لە 70 كۆمپانیای هەرێمی كوردستان بەشداری لە پێشانگایەكی جیهانیدا دەكەن

کوردستان TV
100%

زیاتر لە 70 كۆمپانیای گەشتیاری و فڕۆكەوانی هەرێمی كوردستان بەشداری لە پێشانگایەكی جیهانی لە دوبەی دەكەن كە بڕیارە سبەی بكرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام بێت.

شاندێکی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان یاوەری کۆمپانیاكان دەبن لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاری عەرەبی (ATM) کە بڕیارە لە رۆژانی 6 تا 9ی ئایار لە شاری دوبەی لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەبچێت.

پێشانگاکە كە بە یەکێک لە پێشانگا هەر گرینگەکانی جیهان لە بواری گەشتیاری ئەژمار دەکرێت، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاری وڵاتان بەڕێوە دەچێت، بۆ یەکەمجاریشە هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە 70 کۆمپانیای گەشتیاری و فرۆکەوانی بەشداری پێشانگاكە بكەن.

ئامانج لە بەشداریکردنی پێشانگاكە، بریتییە لە ناساندن و بەبازاڕکردن بۆ شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی بەشداربووانی پێشانگا بە سروشت و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان و وڵاتانی بەشداربوو بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.