Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:42

سبەی شەپۆڵێكی تری بارانبارین دەگاتە هەرێمی كوردستان

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت كە سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی تری بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پێشبینی دەكرێ لە هەندێ ناوچەدا لافاویش دروست ببێت.

محەمەد كەلاری پسپۆڕی كەشوهەوا بڵاوی كردەوە: پێشبینی دەكرێ له‌ به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارینی باش ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و تا شه‌وی سێشه‌ممه‌ بەردەوامی هەبێت.

بڵاویشی كردەوە: له ‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌گه‌ری تاوه‌باران و هه‌وره‌تریشقه‌ی توند و ته‌رزه‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و سۆران و پارێزگای دهۆك و به‌شێكی سلێمانی و نێوان كه‌ركووك و هه‌ولێر.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئه‌گه‌ری هەیە لافاو له ‌دۆڵ و نزماییه‌كان‌ و‌ به‌رزبوونی ئاستی ئاو له ‌سه‌نته‌ری شاره‌كان دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێ كه‌مترین بڕی بارانبارین لە شەپۆڵەكەی سبەی دووشەممە 27 ملم و زۆرترینیش 90 ملم بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.