Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:18

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك كە لە ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێك دێت، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی لە فڕۆكەخانەی تاران لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە پێشوازی لێ كرا.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردبووەوە: نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بانگهێشتێكى فه‌رميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌ ياوه‌ريى شاندێك سه‌ردانى تاران ده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا‌ كە له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆ ده‌بێته‌وه‌، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.