نه‌قیب كارزان ساڵح مشیر، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس بەرووداویکی کوشتن لەناو بازاڕدا کە کەسێک ههڵساوە بە کوشتنی هاووڵاتییه‌ك لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی بەچەکی جۆری دەمانچە.
گوته‌بێژی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، تۆمەتبار لەشوێنی ڕووداوەکە ویستویەتی ڕابکات، بەڵام دەست بەجێ لەلایەن پۆلیسی هه‌ولێر دەسگیردەکرێت، و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوە پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.