Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:48

ئامادەیی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕبوونەوەی داعش دووپات کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، قەیس خەڵەف محەمەداوی ئامادەیی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقی بۆ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی دووپات کردەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە قەیس خەڵەف محەمەداوی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی نێردەی ناتۆ لە عێراق، نیکۆلا پیزانتی و فەرماندەی شانەی ئاسمانی ئیتاڵیا، پاولۆ کاستێلی کۆبووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پێشھاتەکانی شەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش کراوە، ھەروەھا ئامادەیی و توانای ھێزە عێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش خراوەتە بەرباس و لەو بارەیەوە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، قەیس خەڵەف محەمەداوی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئامادەن ڕووبەڕووی تیرۆیستانی داعش ببنەوە و ئاسایش و سەقامگیری وڵات بپارێزن.

باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی ھەماھەنگی و ھاوکاری ھاوبەش سەبارەت بە ئاسایش و بنیاتنانی تواناکانی ھێزە ئەمنییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری ھەواڵگری.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.