Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:17

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2024/5/5 بڵاویكرده‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بانگهێشتێكى فه‌رميى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌ ياوه‌ريى شاندێك كه‌ له‌  جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت، سه‌ردانى تاران ده‌كات.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا  نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.