Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:32

سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شەممە پێشوازی له‌ شاندێكى ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا كرد كه‌ له‌ سێناتۆر تێد بە‌د و سێناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبوون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی لە هەرێم ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پاراستنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

شاندی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا پشتگیریی وڵاتەکەیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد بە تایبەتی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا. جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدڕال لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و هەروەها ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان کردەوە .

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوون بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و شەفاف و دادپەروەرانە بە بەشداری هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان کردەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.