Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:04

ئەم ئۆتۆمبێلە دەستی بەسەردا گیرا.. بزانە چی كردووە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند كە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا گرتووە بەهۆی ئەوەی تابلۆكەی ساختە كردووە.

هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە: تیمەکانی هاتوچۆ هەستان بە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆکەی ساختە کردبوو.

بڵاویشی كردەوە كە ئێستا ئۆتۆمبێلەكە لە گۆڕەپانی دەستبەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ڕاگیراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێرانیشی كردەوە كە بە هیچ جۆرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان نەکەن و تابلۆی ساختە بەکار نەهێنن، چونکە لە ڕووی یاساوە ساختەکردن (تزویر)ی تابلۆ بە تاوان هەژمار دەکرێ و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە سزای توندی لەسەرە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.