Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:56

بەفرێكی زۆر لە چیاكانی حاجی ئۆمەران باریوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی ئەم شەپۆڵە بارانبارین و سەرمایەی ناوچەکەی گرتۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕیزە شاخەکانی سنووری حاجی ئۆمەران بە بەفر سپی پۆش بوو.

بەفربارینەكە لە شەوی رابردووەوە دەستی پێ كردووە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، زنجیرە شاخەكان بەرێژەیەكی زۆر بەفریان لەسەردا كەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سۆران رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: زۆرترین رێژەی بارانبارین لە شارۆچكەی خەلیفان بووە کە رێژەکەی گەیشتۆتە 22.2 ملـلیمەتر و کەمترین رێژەش لە شارۆچكەی مێرگەسۆر باریوە کە رێژەکەی 2 ملـلیمەتر بووە، لە شارۆچكەی چۆمانیش لە 24 کاتژمێری رابردوو بڕی 15.7 ملـلیمەتر باریوە.

بڵاویشی كردەوە كە کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ لە سنوورەكە گەیشتۆتە 1060 ملـلیمەتر و بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 350 ملـلیمەتر زیادی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.