Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 10:26

ئومێد خۆشناو: لەو شوێنانەی مەترسی لافاو هەیە تیمەكان جێگیر كراون

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە هەموو ئەو شوێنانەی مەترسی لافاوییان لێ دەكرێت، تیمەكان جێگیر كراون بۆ ئەوەی بە خێرایی مەترسییەكان نەهێڵن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەردەوامانەی بارانبارین، سەرجەم تیمی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە ئامادەباشیدان، لەبەرامبەریشدا داوا لە هاووڵاتییان دەكەین پابەندبن بە رێنماییەکان و ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە ڕانەگرن کە مەترسی دروستبوونی لافاویان لێ هەیە.

گوتیشی: بەر لە هاتنی شەپۆڵەکانی بارانبارین، سەرجەم مەنهۆل و ئاو وەرگر و چاڵ و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی پاککراونەتەوە، هەروەها هەموو ئەو شوێنانەشی کە خاڵی لاوازن، تیمەکانی تێدا جێگیر کراون.

هەروەها گوتی: حکوومەتی هەرێم لە رێگەی جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە، مەترسییەکانی لافاوی کەم کردووەتەوە، ئەو کارەساتەی کە ساڵی 2021 ڕووی دا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمووانی راسپارد کە هەموو خاڵە لاوازەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دیاری بکەین و چارەسەریان بکەین.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بارانبارین زۆر زیاتر بووە، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و ئامادەباشی تیمە خزمەتگوزارییەکان، مەترسییەکانی لافاو لە شاری هەولێر کەمبووتەوە، هەروەها شەپۆلە بەردەوامەکانی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا نەبووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە، تەنها هەندێک زیانی ماددی هەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.