Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:55

بەهۆی كاری چەند هاووڵاتییەك خەریك بوو كارەساتێك دروست بێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاو ئاشكرای كرد كە بە هۆی دەستدرێژی و بێڕێزی چەند هاووڵاتییەک لە پڕۆژەیەکدا کە بۆ خزمەتی خودی خۆیان دروستکراوە لە بودجە و پارەی ئەم وڵاتە، خەریکبوو کارەساتێک بنێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە بڵاوی كردەوە: ئەو کەسانە هەستاون بە داخستن و پڕکردنەوەی رێژگە (سپیڵ وەی) و ئەو رێرەوە ئاوییەی کە دروستکراوە بۆ ئەوەی لە کاتی لافاو یان پڕبوونی پۆندەکە ئاوە زیادەکە لە رێی ئەو رێڕەوەوە بڕوات و گوشار لەسەر پۆندەکە دروست نەبێت.

بڵاویشی كردەوە: ئەو هاووڵاتییانە ئەو رێڕەوەیان بە ئەنقەست داخستبوو و دوێنێ تیمەکانمان لەو دۆخە سەختەدا چوون رێرەوەکەیان کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەش دا كە پێشتر چەند جارێك ئەو هاووڵاتییانە ئاگادارکراونەتەوە ئەو کارە نەکەن تەنانەت پەنا براوەتە بەر دادگا و ئیدارەی ناوچەکەش.

داواشی كرد هەمووان لە ئاست بەرپرسیارێتیدابن و لانی کەم زیان لەو پڕۆژانە نەدەن کە سوودیان بۆ خۆیان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.