Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:39

پرسەنامەی مـەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (کامەران خەفاف)

کوردستان TV
100%

پرسەنامەی مـەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (کامەران خەفاف)
      
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کامەران خەفاف)  
  
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیری تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکار و بێژەری دیار و ناسراو پارتیمان، خوالێخۆشبوو(کامەران خەفاف)مان پێگەیشت، کە بە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ گیانی سپارد، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشی لە بەڕێزتان و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و، سەرجەم هەڤاڵ و هاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە پرسەبار و هاوخەمتان دەزانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ خێزانی کۆچکردوو دەخوازین، کە لەو رووداوە زامدار بووە.

خوالێخۆشبوو (کامەران خەفاف) ئەندامی هەیئەی گشتی مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمەرگە و یەکێک بوو لە کادیر و میدیاکارە دیار و بوێر و ماندوونەناسەکانی بواری ڕاگەیاندن و، لەو ڕووەوە خزمەتێکی زۆری کردووە و بەتایبەتی وەک بێژەرێکی دەنگ زوڵاڵی ئێزگەی دەنگی کوردستان.  

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و میدیاکاران و هاوکاران و دۆستانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێ.

مـەکتەبی سیاسیی
 پارتی دیموکراتی کوردستان
٢ی ئایاری ٢٠٢٤

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.