Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:22

سه‌رۆكى ديوان و كونسوڵى ئه‌مه‌ريكا جه‌ختییان له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌

سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌ولێر ده‌كات
کوردستان TV
100%


نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/2 فه‌وزی هەریری، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مارك سترۆ، كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوا سه‌ردانى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا، ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

له‌ ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ كران.

 له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند و جه‌ختیان له‌ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.