له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی دەربەندیخان - کەلار بەردەوامە و به‌ڕێژه‌ی 75ی كاره‌كانی ته‌واوبووه.
لە دوایین لێدوانیشیدا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ لەھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەو ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.
پڕۆژەی ڕێگای دوسایدی دەربەندیخان-کەلار، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و درێژییەکەی 41 کیلۆمەترە، بەتەواوبونی، رێگای کاتژمێرێک و 25 خولەکی نێوان ئەو دو شارە، دەبێتە 40 خولەک و لەئێستاشدا بەشێک لە قۆناغە تەواو بووەکانی ڕێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لە نێو پڕۆژەکەدا 35 پردی تێدایە کە درێژییەکەیان بە چوون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەتر و زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.