Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:45

وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 25 هەلی کاری راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 25 هه‌لی كاری لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان ڕادەگەیەنێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر ڕەزامەندی و فەرمانی  مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ (25) پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک ڕادەگەیەنێت.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  لەم لینکە زانیاری زیاتر وەربگرن و ئارەزوومەندان دەتوانن تا کۆتایی ڕۆژی شەممە 11ی ئایاری 2024 داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

https://forms.gle/x4Z59eJ9b5ZpiCVGA

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.